سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە خانەقین و دیالە رایگەیاند، ٢٢ ساڵە یەکێتی و پارتی خانەقین و ناوچە جێناکۆکەکانیان پارچە پارچە و وێران کردووە بە شێوەیەک خانەقین تائێستا ئاوی پاکی خواردنەوەی نییە، دەشڵێت، یەکێتی کەسێکی کاندید کردووە بۆ خانەقین پێشتر دژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بووە و پارتیش باسی کوردایەتی دەکات لەکاتێکدا لەناو حزبێکی شۆڤێنی کاندیدی هەیە. 
                                        
                                        
         ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شوان جەلال، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە خانەقین و دیالە لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا وتی، پارتی و یەکێتی هیچ خزمەتێکیان بە ناوچە دابڕێندراوەکان نەکردووە، لە بری خزمەت پارتی و یەکێتی لە سنووری خانەقین و جەلەولا و قەرەتەپە تەنها خەریکی دزیکردن بوون.
 
            
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتی کەسێکی کاندید کردووە بۆ
خانەقین پێشتر دژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بووە و پارتیش باسی کوردایەتی دەکات لەکاتێکدا
لەناو حزبێکی شۆڤێنی کاندیدی هەیە.
وتیشی، نەوەی نوێ لەبەغدا بەوپەڕی توانایەوە کاری کردووە
بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی هەرێم و لە سنووری خانەقین و ناوچە کوردییەکانی دیالە
هاوڵاتیان و بەتایبەتی مووچەخۆران چاویان لەنەوەی نوێیە.
سەرۆکی لیستی نەوەی
نەوەی نوێ لە خانەقین و دیالە دەشڵێت، مامۆستا هەیە
لەسەر ئاڵای کوردستان دوورخراوەتەوە پارتی و یەکێتی پێیان وتووە خۆت کێشەکەت چارەسەر
بکە.
باسی لەوەشکردووە، نەوەی نوێ بوو توانی لە پەرلەمانی
عێراق بەیاسا زەویی داگیرکراو بۆ جوتیارانی کورد بگەڕێنێتەوە، وە بەدڵنیاییەوە ئەگەر
هاوڵاتیان نەوەی نوێ لەخانەقین بکەن بە نوێنەریان لەبەغداوە شەڕی مافەکانیان دەکەن.
شوان جەلال جەختیشیکردەوە لەوەی بەشدارینەکردنی هاوڵاتییان
لە هەڵبژاردنی ١١ـی ١١ خزمەتکردنە بە پارتی و یەکێتی، "داوا لەهاوڵاتیانی سنووری
خانەقین دەکەم دەنگ بدەن بە نەوەی نوێ".