سەردێڕ:

داهاتی گومرگی عێراق ژمارەیەکی پێوانەیی تێپەڕاند

AM:11:45:02/11/2025

812 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەلێت، داهاتی گومرگی دوو تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق لە راگەیندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە دوای ٢٠٠٣ـوە ئەمە یەکەم جارە داهاتی گومرگی دوو تریلیۆن دینار تێپەڕێنێت.

وتیشی، پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ داهاتە گومرگییەکان بگاتە دوو تریلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار.

دەشڵێت، هۆکاری بەرزبوونەوەی داهاتی گومرگی ئەو رێکارە ئەلیکترۆنی و چاودێرییانەیە جێبەجێکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیدابوونی داهاتی گومرگی، داهاتی نانەوتی عێراق بەهێز دەکات لەگەڵ پاڵپشتی توانای عێراق بۆ باشترکردنی پێگەی دارایی خۆی لەگەڵ دامەزراوە نیودەوڵەتییەکان.













گەلەری