سەردێڕ:

دیموكراسی و قسەیەک لەسەر حزبی حاکم

AM:09:06:02/11/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
شاخەوان ئەحمەد
+ -

باسێك لە پارتی دیموكرات و دیموكراستی دەكەین، ئێمە كێشەمان لەگەڵ دیموكراسیەكەی بارزانی هەیە وە دەمانەوێت سەرنجێك بخەینە سەر ئەو دیموكراسیەیی پارتی و بارزانی باسی دەكەن و پەیڕەوی دەكەن.

دیموکراسی بە یۆنانی lδημοκρατία dēmokratía: بە واتای "فەرمانڕەوایی گەل" دێت و شێوازێکی فەرمانڕەواییە کە ھەموو ھاوڵاتییەکی شیاو بە یەکسانی تێدا بەشدار دەبن، کە تیایاندا بڕیارەکان بەپێی ڕێنمایییەکانی زۆرینەی ھاوڵاتیان بەھۆی پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنی بێگەرد وەردەگیرێن، کە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرھەنگی لەخۆدەگرێت، کە رێگە بە ھاوڵاتیان دەدات چارەنووسی ڕامیاری بە ئازادی و یەکسانی دیاری بکەن.

ھەروەھا یەکێک لە گرنگترین بنامەکانی دیموکراسی بریتیە لە بەرپرسیارێتی، کە ڕێز لە سیستم بگیرێت و وشیاریت زالبێت لەسەر زەبر و توندوتیژی؛ دەستەواژەی دیموکراسی لە وشەی یۆنانی دیموکراتیا demokratia وەرگیراوە و لە دوو بەش پێکھاتووە(demos) واتە گەل و (kratein) واتە فەرمانڕەوایی لەگەڵ پاشگری (ia) کەواتە وشەکە مانای فەرمانڕەوایی گەل دێت.

چەندین شێواز لە دیموکراسی ھەیە، بەڵام دوو شێوازی بنەڕەتی ھەیە، کە ھەردووکیان ھەوڵ دەدەن بۆ چۆنیەتی بەدیھێنانی داواکاری ھاووڵاتییان؛ یەکیک لە شێوازەکانی دیموکراسی، بریتییە لە دیموکراسی ڕاستەوخۆ کە رێگە بە ھەموو ھاوڵاتییەکی شیاو دەدات بەشداری ڕاستەوخۆ و کاریگەر ھەبێت لە بڕیاردانی لە پێکھێنانی حکومەتدا، وە یەکیکی تر لە شێوازەکانی دیموکراسی، بریتییە لە دیموکراسی نوێنەرایەتی کە لە زۆربەی دیموکراسییە مۆدێرنەکان بەدی دەکرێت کە ھەموو ھاوڵاتییە شیاو لە بڕیارداندا دەسەڵاتی باڵادەست دەمێننەوە بەڵام دەسەڵاتی ڕامیاری بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگای نوێنەرە ھەڵبژێردراوەکان و بەناو دیموکراسیە نوێنەرایەتییەکان جێبەجێ دەکرێت.

بۆ ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ مێژووی پارتی لە سەرەتایی دروستبوونیەوە لە ساڵی ١٩٤٦ تاوەكو ئێستا ئەوە بینیبێتمان و بیستبێتمان بەم بەناو دیموكراس خوازە ئەوەی دیموكراسی بێت لە پیەڕەوەكردنی و موماڕەسەكردنی ئەم حیزبە دانەمانبیوە لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا لە سەردەمی مەلامستەفاوە تاكو ئێستا بڕیاردەری ئەوەڵ و كۆتا هەرلە بنەماڵەی بارزانی بووە هەركەس هەر شەخسێك لە ناو پارتی لە هەرپلە پۆستێكدا بووبێت، نەیتوانیوە ڕائێكی جیاوازی هەبێت و قبوڵ نەكراوبێت لەلای بنەماڵەی بارزانی ئەگەرهەشبوبێت ئەوا بەهەرشێوەیەك لە شێوەكان لە ناوبراوە یان بێدەنگكراوە.

دیموكراسیەت لای پارتی ئەوە زیاتر لە حەفتا ساڵە لە ئەوبنەماڵە زیاتر هیچ كەسی تر بۆ ماوەكی كاتیش بێت پۆستێكی گرنگی بەدەست نەبووە نە لە حكومەت نە لە ناو پارتیش بەڵكو نەوە لە دوای نەوە لە باپیرەوە كە مەلامستەفایە كوئێستا كە مەسرور بارزانیییە، هەروەها ئامادەكاریش بۆ نەوەكانیان بۆ داهاتوو کە ببنەسەرۆك و كاربەدەستی حكومەت بەمەش هەموئامادەكاریەكیان كردووە، لەوانە پارەی و سامانی خەڵكی هەردەردان لە پێناو بنەمڵەی بارزانی وەكو خوێندن لە دەرەوە و كردنەوەی زاكۆ كەناڵی فەزایی و پلەی سەربازی تایبەت كوڕوكوڕەزا و نەوەكانیان و بۆ كۆیلەكردنی خەڵكی و لایەنگرانی خۆیان ئەمەش لە ڕێگەی برسی كردن كێشە لەدوای كێشە و قەیران لەدوای قەیران و پیشاندانی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم بە حساب بەڵام وانییە و تەنها بۆ مانەوەی خۆیان و بەردەوامی و شەرعیەتدانە بە دەسەڵاتێكی خۆسەپێنی دیكتاتۆری خۆیان و دارودەستەكەیان.

چەندین تاوانی جۆراوجۆریان تۆماركردووە لەمێژووی سیاسی خۆیاندا و بەڵگەی حاشاهەڵنەگرهەیە لەسەریان وەكو خیانەتی ٣١ی ئاب و ئاشبەتاڵ و گرتن و كوشتن تیرۆركردنی ڕۆژنامەنوسان و ئازادی خوازان بەناحەق تائێستاش نەگەشتونەتە ئەنجامێك، وەڵامی نوسین بە نوسین و ڕەخنەبەڕەخنە بدەنەوە و تەنها زمانی وەڵامدانەوەلای ئەم پارتەبەچەك و كوشتن و تۆقاندن و تیرۆركردنە وئ ەتوانین ناوی ئەم پارتە بنێین ئەمارەتی بارزانی و بەس و بۆیە لە مێژوویاندا دیارە كە هیچ بنەمایەكی دیموكراسی جێبەجێ ناكەن.

گەلەری