سەردێڕ:

پێشمەرگە لەنێوان دوو بژاردەدا

PM:03:08:02/11/2025
808 جار خوێندراوەتەوە
راژان ئەحمەد
+ -

هەرێمی کوردستان سوپایەکی نیشتیمانی نییە، لە جیاتی ئەوە کۆمەڵێک چەکدار و هێزی میلیشیامان هەیە کە ملکەچی بڕیاری دوو پارتی دەسەڵاتدارن کە (یەکێتی و پارتین)، ئەم چەکدارانەی ناو هێزە میلیشیاکان ئامادەن بە بڕیاری بەرپرسانی ناو حیزبەکان یەکتری بسڕنەوە ئەمەش هەر وەکو لە ڕابردوودا لە شەڕی نێوان ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارە ڕوویداوە و پێشبینی دەکرێت لە داهاتووشدا ئەو هێزە میلیشیایانە دژی یەکتر بەکاربهێنن.

بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی بە مەبەست و چەند هۆکارێک ئامادەنین ئەو هێز و چەکدارانە یەکبگرنەوە و ببن بە سوپایەکی نیشتیمانی، هەر ئەوانن نایانەوێت هێزێکمان هەبێت هەمووان شانازی پێوە بکەن و ببێتە پشتێنەی سەلامەتی و ئارامی هەرێمی کوردستان.
یەکێتی و پارتی لە ماوەی ٣٤ ساڵی حکومدارییان هەمیشە هەوڵیان داوە کە ئەو چەکدار و هێزە میلیشیایانەی ژێر دەستی خۆیان یەک نەگرنەوە و لە ژێر هەژموونی خۆیاندا بۆ کارە پیس و چەپەڵەکانیان لە کاتە هەستیارەکاندا بەکاریان بهێنن.

ئەمەش نیگەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتووەتەوە کە بۆچی ئەو هەموو چەکدار و هێزە بێ سەرەوبەرە هەیە و یەکناگرنەوە؟

 بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی چەکدار و هێزی میلیشیای تایبەت بە خۆیان هەیە کە بە هەزاران چەکدار مەزەندە دەکرێن لە ژێر ناوی پێشمەرگە و پارێزەری خاکەوە چەندین گروپی چەکداریان دروست کردووە کە خەرجی هەر یەکێک لەو گروپانە ملیۆنان دۆلارە و هیچ کاتێکیش ناتوانرێت وەکو هێزێکی نیشتیمانی پشتیان پێ ببەسترێت، لە دیارترینیان هێزەکانی (حەفتا و هەشتا و دژە تیرۆر و پێشمەرگەی گوڵان و دەزگای زانیاری و پاراستن و کۆماندۆ ) و هتد..
ئێمەی هاوڵاتی هێزێکی نیشتیمانیمان دەوێت کە بمانپارێزێت و لە سایەیدا هەست بە ئارامی بکەین نەوەکو ببێتە پارێزەری خێڵ و حیزب و لایەنەکانی دەسەڵات.

گەلەری