وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی هەشتی خستە سەر هەژماری بانکی دارایی هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
وتیشی، بڕی
٩٩٤٥ ملیار و ٨١٧ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و
مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکە.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، رۆژی هەینی لە کاتێکدا پشوو بووە لە سەرجەم دامودەزگاکان، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق واژۆی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێمی کرد، ئەمڕۆش تەیف سامی قسەی بۆ ئێن ئاڕ تی کرد و پشتڕاستی کردەوە، کە هەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشتی هەرێم دەنێرن.
بەپێی رێککەوتنەکە کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ بەغدا واژۆی کردووە، دوای مانگێک لە رادەستکردنی نەوت و رادەستکرنی داهاتی ناوخۆ بەغدا لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی مووچەی هەرێمیش دەنێرێت.
هاوکات، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پێشتر رایگەیاندبوو رادەستکردنی نەوتەکە بۆ سێ مانگە و بۆ هەڵبژاردنە، بەوەش چارەنوسی چوار مووچەی کۆتایی ئەمساڵ بە نادیاریی دەمێنێتەوە.