سەردێڕ:

نرخی دراوە ئەلیکترۆنییەکە دابەزی

AM:09:32:02/11/2025

544 جار خوێندراوەتەوە

یەک بیتکۆین بە کەمتر لە ١١٠ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی نزیکەی ٣٠٠ دۆلار نزمبووەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، یەک بیتکۆین بە نزیکەی ١٠٩ هەزار و ٨٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە ماوەی رابردوو، نرخەکەی نزیکەی ٣٠٠ دۆلار نزمبووەوە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ فرۆشتنی بیتکۆین لەلایەن بازرگانانەوە کە رێگەنادات نرخی نرخی گەورەترین دراوی دیجیتاڵی بەرزبێتەوە.

 هەروەها، بە گوێرەی کۆمپانیای راوێژکاریی گلاس نۆد تایبەت بە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان، فرۆشی بیتکۆین لەلایەن سندوقەکانی وەبەرهێنانەوە، خواستی بۆ کڕینی ئەو دراوە دیجیتاڵییە لاوازکردووە.

کۆمپانیاکە دەڵێت، لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانە ئاشکرایان کردووە بریاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو کاریگەرییەکی کەمی لەسەر بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان داناوە.

 

 













گەلەری