دوای ئەوەی بەهای کانزا زەردەکە نزیکەی ٥٠ دۆلار دابەزی و دواتر کەمێک بەرزبووەوە، ئەمڕۆ بە چوار هەزار و ١١٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٤٩ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ١١٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
هاوکات، نرخی
زیویش نزمبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزایە بە ٤٨ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئابووریناسان
هۆکاری سەرەکی گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان
ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٢٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٤٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٨٩ هەزار دینارە