PM:10:01:08/10/2025
516 جار خوێندراوەتەوە
نەوەی نوێ بە وتارێکی شاسوار عەبدولواحید لە رۆژی شەممە ١١ـی ئەم مانگە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بە وتارێکی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە رۆژی شەممە ١١ـی تشرینی یەکەم بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
نەوەی نوێ بە لیستی ٢٨٨ بەشداری هەڵبژاردنی خولی
شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەکات و هەڵبژاردنی ئەمجارە گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە
چەندین هەڵبژاردنە دەرفەت بە پارتی و یەکێتی دەدرێت و نەیانتوانیوە کێشەکانی مووچە
و دەرمان و سووتەمەنی و دەیان کێشەی تر کە بۆ هاوڵاتیانیان درووستکردووە
چارەسەربکەن. نەوەی نوێش وەک تاکە رکابەر دەیەوێت نوێنەرایەتی هاوڵاتیان بکات و
چارەسەری کێشەکان بکات لە بەغداوە.