PM:12:04:05/10/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا ٦١٢ هەزار کارتی بایۆمێتریان بەسەر دەنگدەراندا دابەشکردووە و هەرکەسێک مامەڵە بە کارتەکانەوە بکات؛ رووبەرووی یاسا دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، وەجبەی دووەمی کارتە بایۆمێترییەکان دابەشدەکرێت و لە وەجبەی یەکەمدا زۆرترین کارت دراوەتەوە بە هاوڵاتیان، کە دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کارت بووە.
وتیشی، کارتەکان تەنها دەتوانرێت لەلایەن خاوەنەکانیانەوە بەکاربهێنرێت و
تەنها یەکجاریش بەکاردێت دواتر دەوەستێت.
جەختیشی کردەوە، رێکاری توندی یاسایی دەگرنە بەر دژی هەر هەوڵێکی ساختەکاری
و کۆپیکردن یان مامەڵەکردن بە کارتەکانی دەنگدانەوە.