سەردێڕ:

نرخی زێڕ؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:47:05/10/2025

436 جار خوێندراوەتەوە

دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٨٨٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧٨٧ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٨٥٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بەهای کانزا زەردەکە نزیکەی ٣٣ دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، دوو هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٧٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٨٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٢٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٩٩ هەزار دینارە













گەلەری

‌بەپەلە