سەردێڕ:

کەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت؟

PM:11:39:04/10/2025

536 جار خوێندراوەتەوە

سایلۆی هەولێر دەڵێت، سبەینێ دەستدەکەن بە دابەشكردنی چەکی پارەی جوتياران لە زنجیرە یەک تاکو زنجیرەی ١٥٠ و پارەکانیان لە بانکی TBI وەردەگرن، تەنها ئەو جوتیارانانەش سوودمەند دەبن كە كەمتر لە ٥٠ تەن گەنمیان رادەستكردووە.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی یەکشەمە، دابەشکردنی چەکی پارەی جوتياران دەستپێدەکات لە زنجیرە ١ تاکو زنجیرەی ١٥٠ کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جوتیاران پارەکانیان لە بانکیTBIوەردەگرن و هاوشێوەی سیستمی سایلۆکان، ئەو جوتیارانەی گەنمەکانیان لە ٥٠ تەن بەرەو خوارە رادەستی سایلۆ کردووە، دەتوانن چەکی پارە وەربگرن، ئەوانەی زیاتر لە ٥٠ تەنیان رادەستكردووە لە گوژمەکانی هاتنی پارەی گەنم لە داهاتو سوودمەند دەبن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو کەسەی چەکی بە ناوەوەیە، پێویستە خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەمساڵ بێت، وە ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت پێویستە دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان.













گەلەری

‌بەپەلە