سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار دوای روخانی رژێمی ئەسەد سوریا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل ئەنجامدەدات

PM:11:15:04/10/2025

800 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل لە سوریا ئەنجادەدرێت، هەڵبژاردنەکەش لە کۆی ١٤ پاریزگا لە ١١ پارێزگادا ئەنجامدەدرێت و لە سێ پارێزگا هەڵبژاردن ئەنجامنادرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە دوای روخانی رێژێمی بەشار ئەسەدەوە لە سوریادا هەڵبژاردن ئەنجام نەدراوە و ئەمە یەکەم جارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل ئەنجامبدرێت.

هەڵبژاردنەکەش لە ١١ پارێزگای سوریادا ئەنجامدەدرێت و لە هەریەکە لە پارێزگاکانی حەسەکە و رەقە و سوەیدا ئەنجامنادرێت، کۆی ئەندامەکانی ئەنجومەنەکەش ٢١٠ کەس دەبن و ١٤٠ ئەندامی ئەنجومەنەکە بە هەڵبژاردن هەڵدەبژێردرێن و ٧٠ ئەندامیشیان لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریاوە هەڵدەبژێردرێن.

ئەرکەکانی ئەنجومەنەکەش یاسادانان و پێشنیارکردن و پەسەندکردنی یاساکان، هەموارکردنەوە یان هەڵوەشاندنەوەی یاساکانی پێشوو، پەسەندکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و پەسەندکردنی بودجەی گشتی دەبن، ماوەی دەسەڵاتی ئەنجومەنەکەش بە ٣٠ مانگ دیاریکراوە لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوە.













گەلەری

‌بەپەلە