PM:08:03:04/10/2025
756 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، ئیسرائیل بۆ ماوەیەكی کاتی بۆردومانەکانی راگرتووە و حەماسیش پێویستە بە خێرایی هەنگاو بنێت، ئەگینا هەموو شتێک لەدەست دەچێت. دەشڵێت، "من دواکەوتن قبوڵ ناکەم، با ئەم کارە بە خێرایی ئەنجام بدەین".
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "من بەهای ئەوە دەزانم کە ئیسرائیل بۆ ماوەیەكی کاتی بۆردومانەکانی راگرتووە بۆ ئەوەی دەرفەتێک بدرێت بە تەواوکردنی پڕۆسەی ئازادکردنی بارمتەکان و رێککەوتنی ئاشتی".
ئاماژەی
بەوەشكرد، پیویستە حەماس بە خێرایی هەنگاو بنێت، ئەگینا هەموو شتێک لەدەست دەچێت،
"من دواکەوتن قبوڵ ناکەم، کە زۆر کەس پێیان وایە روودەدات، یان هیچ ئەنجامێک
کە غەززە دووبارە ببێتە هەڕەشە.
دۆناڵد ترەمپ
باسی لەوەشكردووە، "با ئەم کارە بە خێرایی ئەنجام بدەین، مامەڵەیەکی
دادپەروەرانە لەگەڵ هەموان دەکرێت".
ئەوەش
لەكاتێكدایە دوێنێ هەینی، بزوتنەوەی حەماس وەڵامی پلانی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە
سەبارەت بە داهاتووی غەززە، لەوانەش کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.