سەردێڕ:

بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێكرد

AM:09:05:03/10/2025

1124 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری عێراق و هەرێم بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد و تاوەكو ٨ـی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت؛ نەوەی نوێ بە لیستی ژمارە ٢٨٨ و بە دروشمی ئەمجارەش درۆ دەکەن رووبەڕووی پارتی و یەکێتی دەبێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێكرد و بە گوێرەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، حەوت هەزار و ٧٦٨ کاندید بۆ هەڵبژاردنەکان پەسەندکراون.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بکرێت، ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە، حەوت هەزار و ٧٦٨ کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.

بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی ٣٧ رۆژ بەردەوام دەبێت، بەو پێیەی ٤٨ کاتژمێریش پێش بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت، واتە رۆژی ٩ی تشرینی دووەم ، بەوپێیەش بێت بانگەشەی هەڵبژاردن لە ٨ی تشرینی دووەم دەوەستێت.













گەلەری