PM:06:01:26/09/2025
744 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، سبەینێ کاتژمێر شەشی بەیانی دەست دەکرێت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنی نەوت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، دواجار داهاتی نەوتی هەرێم گەڕایەوە بۆ بودجەی بەغدا و ئێستا کۆمپانیایەکی راوێژکاری نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە بۆ تێچووی نەوت دەکات.
وتیشی لە ئێستادا
٢٤٠ هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێم بەرهەمدەهێنرێت و بەپێی رێکەوتنەکە، کۆمپانیاکانی
نەوت ١٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک وەردەگرنە ٥٠ هەزار بەرمیلیش بۆ ناوخۆی هەرێم
گلدەدرێتەوە.
روونیشیکردەوە نەوتەکە
لە پشخاپوور رادەستی نەوتی باکوور دەکرێت، هەروەها لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە
هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.