سەردێڕ:

رووسیا و ئێران چوار وێستگەی ئەتۆمی دروستدەکەن

PM:07:01:26/09/2025

484 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی میدیای فەرمی ئێران، تاران و مۆسکۆ رێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ دروستکردنی چوار وێستگەی نوێی ئەتۆمی لە وڵاتەکە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، رێککەوتنێک بە بەهای ٢٥ ملیار دۆلار لەنێوان کۆمپانیای هورمزی ئێران و روس ئەتۆم واژۆکراوە، هەروەها بڕیارە وێستگەکان لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران دروستبکرێن.

وتیشی، لە ئێستادا سەرجەم توێژینەوە ئەندازیاری و ژینگەییەکان بۆ ئەو شوێنانە ئەنجامدراون کە بڕیارە وێستگەکانیان تێدا دروستبکرێت و هەندێک ئامادەکاری تر ماوە کە ئەوانیش لە داهاتوویەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێن.













گەلەری