PM:06:22:25/09/2025
2044 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "گەیشتووینەتە رێککەوتنێکی مێژوویی بۆ وەرگرتنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم و بەپێی ئەو رێککەوتنە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانی هەرێم وەردەگرێت و لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیا هەناردەی دەرەوەی دەکات".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "ئەمڕۆ گەیشتینە رێککەوتنێکی مێژوویی، کە بە گوێرەی رێککەوتنەکە وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی نەوتی خاوی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لە رێگەی بۆری عێراق- تورکیاوە هەناردە دەکرێت".
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەناردەکردنەوەی نەوت گرەنتیی دابەشکردنی دادپەروەرانەی سامان و
هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی دەکات کە لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان
بەرهەمدێن.
سودانی ئاماژەی
بەوەشکردووە، "رێککەوتنەکەدەستکەوتێکە ١٨ ساڵە چاوەڕیمان دەکرد" و
دڵنیایی دەدات لە دابەشکردنی سەروەت و سامانەکان بە دادپەروەرانە و جۆرایەتیکردنی
دەروازەکانی هەناردەکردن و پشتیوانی وەبەرهێنان.