ڕیفراندۆم لە نێوان شیعر و واقیعی تاڵی ناوچە دابڕاوەكاندا
PM:12:53:25/09/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
شوان جەلال
+
-
لە راستیدا
هەرچی شیعر و شانامەی دونیا هەیە بەباڵای ڕیفراندۆمدا هەڵی بدەیت ئەوە لەو راستییە
كەم ناكاتەوە كە ریفراندۆم بڕیارێكی هەڵە بوو لە كاتێكی هەڵەدا.
یانی چی ئەم هەرێمی كوردستانە بە
بڕیاری نەتەیەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایشی دروست بووبێت و ئەو ئەنجومەنە هاوار
بكات بڵێت ریفراندۆم مەكەن، ئەمەریكا، بەریتانیا بڵێت مەیكەن، فەرەنسا بڵێت
مەیكەن، كەچی تۆ بڵێی حیسابی نوكی نینۆك بۆ كەس ناكەم و سواری سەری خۆت بیت و
ئەنجامی بدەی؟
ئێوە ڕەوشی خانەقین و قەرەتەپە
جبارەتان لێ دیارە؟ ئاگاتان لە كەركوك و شەنگال و مەندەلی و زەویوزاری دەشتی
موسڵە؟ هەڵبەت هەموو شتێك بە گوێرەی
بەرهەمەكەی دەپێورێت، ئادەی بەرهەمی ڕیفراندۆم چی بوو؟ جگە لە دۆڕانی خاك و پاشەكشێ بۆ سنووری ٢٠٠٣.
ئێمە لە حەمرین بووین كەچی
گەیشتینەوە پردێ و زاڵگەی كارێز و شێخان!ئێستا سەیتەرەی باوە مەحمود لە نێوان
خانەقین و كەلار بووەتە
مۆتەكە و راوی خەڵكی خانەقین دەنێت. خەڵكی
ناتوانێت باری سەیارە كەلوپەل و شمەك بباتەوە بۆ ماڵەكەی خۆی و دەبێت بەرتیل بداتە
هێزە عێراقیەكان.
حاڵ و گوزەرانی
كوردی ناوچە دابڕاوەكان بەدەست سیاسەتی هەڵەی جوت حیزب و ستەمی میلیشا و هێزە
شوڤینیە عێراقیەكانەوە تا سنوری جەهەنم ڕۆیشتووە.
پارتی و یەكێتی تاكە ئەرێكێك بیزانن
لە ئێستادا دەست تێكەڵكردنە لەگەڵ میلیشاكاندا بۆ تاڵانی، لایەكیان لەگەڵ قەیس
غەزعەلی و بەدر خەرێكی تەنسیق و هەمائاهەنگین بۆ تاڵانی نەوت لە كەركوك و خانەقین،
لایەكی تریان لەگەڵ فالح فەیاز هەمان كار دەكەن لە موسڵ.
سیاسی ڕاستەقینە لە هەر نوشست و
شكستێكدا پێش هەر شت لومەی خۆی دەكات، خۆی دەداتە بەر نەشتەری ڕەخنە ڕاستەقینە،
نەوەك پاساوی ناواقیعی و بێ بنەما.
ئیدی هەرچی شیعر و شانامەی سەربەخۆیی
هەیە تەنها بۆ چەشاوكاری و داپۆشینی شكست و پەردەپۆشی تاڵانكارییە، ئەگینا كێشە
خەڵك و خاك لە ناوچە دابڕاوەكان دواین خەم و هەمی سەرانی پارتیی و یەكێتییە.