پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیاری گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی بۆ سەر بەغدا لە قۆناغی کۆتاییە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئاشکرا رێگرە لەبەردەم ئەو بڕیارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئابی ٢٠٢٥، ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، مامۆستایانی کەرکوک لەوپەڕی خراپی دۆخی مادییەوە بەستراونەتەوە بەو سیاسەتە دۆڕاوەی کە لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە پەیڕەو دەکرێت و کاریگەریشی هەیە لەسەر خوێندکار و قوتابیانی کورد لە کەرکوک.
وتیشی، لە سێ ساڵی
رابردوودا هاوڵێکی زۆریان داوە کە مامۆستاکان بگوازرێنەوە بۆ سەر حکومەتی عێراقی،
بۆ ئەو بابەتەش دوو جار سەردانی محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردووە
و لەناو پەرلەمانیش ئیمزایان کۆ کردووەتەوە، ئێستا ئەو بڕیارە گەیشتووەتە قۆناغی
کۆتایی، بەڵام بەڕێوەبەرێکی پارتی بە میدیاکان دەڵێت، " ئەم هەوڵە نەزۆکە ".
روونیشیکردەوە، "
ئێمە دەزانین کە حکومەتە ماوەبەسەرچووەکە و خودی مەسرور بارزانی و قوبات تاڵەبانی
رێگرن لە پرۆسەکە، یەکێتی و پارتی رێککەوتون لەسەر ئەوەی مامۆستاکان نەگوازرێنەوە سەر
بەغدا، بەڵام نەوەی نوێ بەردەوامە لە هەوڵەکانی".
بە
مامۆستایانیش دەڵێت،"تکاتان لێدەکەم نوێنەری پارتی و یەکێتی مەنێرنە بەغدا، ئەوە
ئەوانن بە ئاشکرا دەیڵێن کە رێگرن، هەر بۆیە سزایان بدەن و تا ئەو کاتەی
نەوەی نوێ وەزیرێکی دەبێت لە دەسەڵاتی جێبەجێکار، بەڵێن بێت داهاتووتان باشتر بکەین".