سەردێڕ:

ئەکبەر عەریب: حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادە نییە مامۆستایەک دابمەزرێنێت؛ بەڵام دامەزراندن بۆ هێزەکانی بەردەوامە

PM:12:18:21/09/2025

368 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو تەنها لەم ساڵدا دوو مووچەی نەداوە و ئامادەش نییە مامۆستایەک دابمەرزێنێت، بەڵام دامەزراندن بۆ هێزی فڵان و فڵان هەمیشە و بەردەوامە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، " تەنها تەماشای پلانی حکومەتی ماوە بەسەرچوو وەزارەتی پەروەردە بکەن بۆ ئەمساڵی خوێندن، مامۆستایان دوو مووچەیان وەرنەگرتووە و شوێنی مامۆستای خانەنشین نەک پڕنەکراوەتەوە بەڵکو هەندێک مامۆستای وانەبێژ لادراون.

وتیشی، لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٩٥٠ هەزار قوتابی هەیە، زیاتر لە ۱٨۰ هەزار مامۆستا و فەرمانبەر لە وەزارەتی پەروەردە هەیە، هاوکات بۆ ئەمساڵی خوێندن ۱٦۰ هەزار فێرخوازی تازە تۆمارکراوە، ٢٨ قوتابخانە بڕیاری درووستکردنی بۆ دەرچووە، تەنها بڕیار !

دەشڵێت، دوو بابەتی دەرونزانی زیادکراون بۆ قۆناغی هەشت و ١٠، کە پێویستی بە پسپۆڕ هەیە و ئامادە نیین کەسێکی بۆ دابمەزرێنن و لە کاتێکدا پێویستی تەنها بە ۹۰۰ مامۆستا هەیە، بەڵام دامەزراندن بۆ هێزی فڵان و فڵان هەمیشە و بەردەوامە.

باسی لەوەشکرد، پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەستێکی باڵای هەیە لە بردنە دواوەی تاکی کوردی لە سەرجەم رەهەندەکانەوە، ئەو زیانەی کۆمەڵگەی کوردی لە خراپی دۆخی پەروەردەوە دەیکات هیچی کەمتر نیە لەو زیانەی لە رێگەی دووژمنانی گەلەکەمانەوە لە مێژوودا لێمان دراوە.

جەختیشیکردەوە، "هەموو دوونیا سەرقاڵی ئەوەی پەروەردە لە چێوەوە بێننەوە چەق، وەزارەتی پەروەردەی ماوە بەسەرچووی هەرێم نەبێت بە پێچەوانەوە کار دەکات !"













گەلەری