AM:11:31:18/09/2025
612 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم هۆشداری دەدات، کەشی سبەینێ بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت بەهۆی بوونی رەشەباو تۆز و خۆڵێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم باسی لەوەکرد، سبەینێ هەینی لە کاتەکانی نیوەڕۆوە شەپۆلی خۆڵبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
وتیشی، لە ئەنجامی بەرزی خێرایی با، مەودای بینین کەمدەبێتەوە بۆ کەمتر
لە پێنج کیلۆمەتر و لە هەندێ ناوچەش بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.
پێشبینیش دەکەن خێرایی با لە کاتەکانی نیوەڕۆدا بگاتە سەرووی ٥٠ کیلۆمەتر
لە کاتژمیرێکدا، و لە کاتەکانی شەودا کاریگەری شەپۆلەکە کەمدەبێتەوە و کەشەکە
سەقامگیر دەبێتەوە.