AM:11:13:18/09/2025
644 جار خوێندراوەتەوە
میدیایەکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لیژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردە کار بۆ پڕکردنەوەی شوێنی مامۆستایانی خانەنشین دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولـی ٢ بە گوێرەی میدیای حکومەتی ماوەبەسەرچوو، لیژنەیەک بە فەرمانی وەزیری پەروەردە پێکهێنراوە، بەناوی لیژنەی رێکخستنی میلاک، ئەو بۆشاییانەی کە بەهۆی خانەنشین بوونی مامۆستاینەوە درووستبووە، بە مامۆستایانی میلاک پڕیدەکەنەوە.
ئەوەش
روونکراوەتەوە، ئەگەر سێ مامۆستای بابەتێک لە یەک ناوەندی خوێندن هەبێت و بەشە
وانەیان کەم بێت، یەکێکیان دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندێک کە پێویستی بە مامۆستای ئەو
بابەتە هەبێت.
باس لەوەشکراوە،
مامۆستای دیکە وەک وانەبێژ دانانرێت، تەنیا لەیەک باردا نەبێت، ئەگەر مامۆستایەکی
گرێبەست واز بهێنێت، وانەبێژێک دەخرێتە شوێنی لەم بارەشدا کاری لە پێشینە بۆ
وانەبێژانی لەکارلادراوە.