AM:10:55:18/09/2025
672 جار خوێندراوەتەوە
دوای گردبوونەوەی شۆفێرانی بارهەڵگر لە بازگەکانی چیمەن و دەرامان دژی مانەوەیان بۆ ماوەیەکی زۆر، نوسینگەی سودانی بلاویکردەوە، کێشەکەیان چارەسەر کراوە و وەزارەتی ناوخۆ رێگە بە تێپەڕبوونی ئەو بارهەڵگرانە دەدات کە لە هەرێمی کوردستانەوە دەچن بۆ پارێزگاکانی عێراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولـی ٢٠٢٥، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد، هەر بارهەڵگرێک بەرهەمی ناوخۆیی پێبێت، لەمەودوا پێویست بە پشکنینی سۆنار ناکات بۆ تێپەڕبوونیان لە بازگەکان.
وتیشی، وەزارەتی
ناوخۆ رێگە بە تێپەڕبوونی ئەو بارهەڵگرانە دەدات کە لە هەرێمی کوردستانەوە دەچن بۆ
پارێزگاکانی عێراق.
ئەوەش دوای
ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا شۆفێرانی بارهەڵگر لە بازگەکانی دارەمانە و
چیمەن لە سنووری کەرکوک دژی دروستکردنی ئاستەنگە و زۆر مانەوەیان لە بازگەکان
گردبوونەوە و داوای چارەسەری کێشەکەیان کرد.