سەردێڕ:

چاوگێک بۆ ئێن ئاڕ تی: ئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی لە کۆدەبێتەوە

AM:10:34:18/09/2025

644 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی کۆدەبێتەوە، چاوگێکیش لە بەغدا وتی، نەوتەکە رادەستبکرێت هەفتەی داهاتوو خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت و دواتر هەشت دەستپێدەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولـی ٢٠٢٥، بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم بدرێت و یەکلایی بێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادەیی دەربڕی بۆ رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ، بەڵام دەشڵێت، پێویستە رێککەوتنی سێ قۆڵی بکرێت لەنێوان هەرێم و بەغدا و کۆمپانیاکان.

هاوکات، رۆژی سێشەممەش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دواین کۆبونەوەی خۆی ٤٨ کاتژمێری دیاریکردبوو تا گرفتی نەوتی هەرێم چارەسەربکرێت.

بەپێی قسەی چاوگێکی ئاگاداریش لەگەڵ رادەستکردنی نەوت دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت و دواتریش هەشت دەکرێت بەڵام دەبێت هەرێم گرفتی داهاتی نانەوتی چارەسەربکات و رادەستی بکات.













گەلەری