سەردێڕ:

نرخی زێڕ دابەزی!

AM:08:36:18/09/2025

844 جار خوێندراوەتەوە

دوای راگەیاندنی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٦٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٧٤٥ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٦٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٢٤ دۆلار نزمبووەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ شەو لەدوای راگەیاندنی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا و قسەکانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، نرخی زێڕ رووبەڕووی ناجێگیرییەکی تووند بووەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٣٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٤٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٥٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٥٠ هەزار دینارە













گەلەری