PM:11:58:17/09/2025
1068 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئێواره‌ی دەڵێت، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی به غاز، یان گۆڕدراو راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای پێشنیارێك كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆوه پێشكه‌شكرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ناوخۆ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه داوه كه به سیسته‌می غاز كارده‌كه‌ن، به پشتبه‌ستن به‌و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆوه پێشكه‌شكراون.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌زاره‌ته‌كه داوای له خاوه‌ن ئه‌و ئۆتۆمبێلانه كردووه
به‌رده‌وام بن له تۆماركردنی ئۆنلاین له رێگه‌ی پلاتفۆرمی دیاریكراوه‌وه، ئه‌مه‌ش
وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ سه‌ردانیكردنی شوێنه‌كانی تۆماركردن و ده‌ستپێكردنی
رێكاره فه‌رمییه‌كانی تۆماركردن.
جه‌ختیشیكرده‌وه،
ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه جددیه‌كانیدایه بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان
و ئاسانكاری بۆ ڕێكاره‌كانی هاتوچۆ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پشتگیری له ڕه‌وتی به‌كارهێنانی
سیسته‌می سوته‌مه‌نی به‌دیل ده‌كات كه به‌شداره له پاراستنی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی
بارگرانییه ئابورییه‌كان.