AM:09:26:17/09/2025
688 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات و بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەش یەکێک لە بڕگەکان تاوتوێکردنی ئەو رەشنووسەیە کە لەلایەن عێراقەوە نێردراوە. هاوکات ئەنجومەنی دەوڵەتیش لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەپێێ کارنامەی کۆبوونەوەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەیان تایبەتە بە یەکخستنەوەی رێکارە داراییەکان لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی.
هەروەها، کۆتا بڕگەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرۆسەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی
خوێندن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوو مانگ بەسەر ئەو رێککەتنەدا تێپەڕیوە کە
لەنێوان هەرێم و بەغدادا ئەنجامدرا، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو پابەندی ئەو
رێککەتنە نابێت کە خۆی واژۆی کردووە و ئامادە نییە نەوت و داهات رادەستی بەغدا
بکات، تاوەکو گرفتی مووچە موچەخۆرانی هەرێم چارەسەربکرێت.