سەردێڕ:

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: گەشبینین بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە

PM:06:59:14/09/2025

1004 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم لەبارەی مووچەوە دەڵێت، "گەشبینین بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، هەرێم پابەندییەکانی بەرامبەر بە حکومەتی عێراق جێبەجێ کردووە و گەشبینە بە چارەسەرکردنی پرسی مووچە.

هاوکات لەبارەی پرۆژەی رێگای دەربەندیخان و کەلار وەزیری ئاوەدانکردنەوە بە ئێن ئاڕ تی وت، ١٠٠٪ـی دوو سایدکردنی رێگای دەربەندیخان و کەلار تەواو بووە و زیاتر لە ٤٥٠ ملیار دیناریش بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی گەرمیان تەرخانکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، 
بۆ تونێلەکەی دەربەندیخانیش پلانیان ھەیە، كە بیکەن بە دوو ساید، دوو تونێلی نوێش دروست دەکەن ھەر لەھەمان ئەو جێگایەی ئەم تونێلەی ئێستا.













گەلەری