سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:05:00:14/09/2025

7132 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر رێگای دارەتوو - بنەسڵاوە و بە دیاریکراوی لە نزیک ناوچەی پیشەسازی دارەتوو، کیایەکی بارهەڵگر لە هاوڵاتییەکی بەتەمەنی دا و گیانی لەدەستدا.


ئەمرۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، چەند کاسبکارێک لە ناوچەی پیشەسازی دارەتوو بە ئێن ئاڕ تیان وت، ئەو کەسە بە مەبەستی چاککردنی ئۆتۆمبێلکەکەی هاتبووە ناوچەی پیشەسازی و دوای ئەوە ئۆتۆمبێلەکەی جێهێشتوە و چووە بۆ مزگەوت، لەکاتی هاتنەوەیدا ئۆتۆمبێلیک لێیدا و بە سەختی برینداربووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، دەستبەجێ بە برینداری گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا، سەرەڕای هەوڵی پزیشکانی نەخۆشخانەکە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

وتیشییان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی سەروو ٨٠ ساڵ دەبێت، تەرمەکەی دەگوازنەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر و دوای وەرگرتنی رێکارە یاساییەکان رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.













گەلەری