PM:04:36:14/09/2025
948 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی رێژەی هەڵاوسان گەیشتووەتە کەمتر لە ٢٪، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە نزمترین ئاستە لە مێژوودا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندرۆ بەیلی، پارێزگاری بانکی بەریتانیا ئاماژە بەوەکراوە کە هەردوولا باسیان لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی عێراق لە گۆڕینی دیجیتاڵیدا کردووە لەگەڵ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی بانکی بەریتانیا لە مۆدێرنکردنی دراوی کاغەزی و توێژینەوەکانی لەسەر دراوە دیجیتاڵییەکان.
پارێزگاری
بانکی ناوەندی ئاماژەی بە "سەرکەوتنی سیاسەتی دراو لە پاراستنی سەقامگیری
ئاستی گشتی نرخ، وەک ئامانجێکی سەرەکی سیاسەتی دراو"، کردوە و وتی کە
"ئاستی هەڵاوسانی ئێستا نزمترین ئاستی مێژووە و گەیشتووەتە کەمتر لە ٢٪".
هەروەها باسی
لەوەشکردووە، بانکی ناوەندی عێراق بەشێک لە یەدەگەکانی لە خەزنەکانی بانکی بەریتانیادا
دەهێڵێتەوە.