سەردێڕ:

لێرەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ وەربگرەوە

PM:09:37:09/09/2025

13476 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی راگەیاند و دەڵێت، لە ئەپڵەكەیشتنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەدەی هەرێم ئاگادارییەكی بۆ قوتابییان بڵاوكردەوە و دەڵێت، "لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥ لە ئەپليکەيشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.

هەر لە ئاگادارییەكەدا، وەزارەتی پەروەردە سێ خاڵی وەک تێبینی خستووەتەڕوو، كە ئەمانەن:
تێبینی ١: کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.
تێبینی ٢: پەڵپ (اعتراض) لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، دەست پێدەکات تاوەکو رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، قوتابییان و خوێندکاران دڵنیادەکەین بەوردی کار لەسەر پەڵپەکان دەکەین.

تێبینی٣: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجام، خوێندكار دەتوانێت لە دوای كاتژمێر ١١ـی شەوەوە لە رێگەی ئەم لینکەوە فۆرمی وەڵام (سۆما)ی سەرجەم ئەو بابەتانەی تاقیكردنەوەی تێدا ئەنجام داوە ببینێت.

 













گەلەری