دوای بەرزبوونەوەی بەرچاو لە نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٦٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧٣٣ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و ٥٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٦٩ دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، چەند رۆژی
رابردوو نرخی زێڕ تاوەکو ٦٠ دۆلار بەرزبووەوە و ئەمڕۆش نزیکەی ٧٠ دۆلاری تر زیادی کرد.
نرخی زێڕ لە
بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٦٢٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٣٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٦٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٣٧ هەزار دینارە