سەردێڕ:

دوو کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستگیرکران

PM:04:51:04/09/2025

2372 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری ورد، توانیان بكەرانی رووداوی تەقەكردن لەرۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستگیر و دەستنیشان بكەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی ئەلولی ٢٠٢٥، بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، شەوی ٢ـی ئەم مانگە رۆژنامەنووس و چالاكوان (هێمن مامەند) لەگەڕەكی عەقاری شاری سلێمانی، لەلایەن دوو كەسی ماتۆڕسوار درایە بەر دەستڕێژی گولە و بە دوو فیشەك بریندار كرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەر ئەم رووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەبڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارانی رووداوی تەقەكردنەكە دەرچووە و بەپێی بەڵگەكان، ئەندامانی تیمەكەیان دەستگیركراون و دوو تۆمەتباری دیكە لەئەنجامدەرانی تاوانەكە بەرەو پارێزگای هەولێر هەڵاتوون.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كۆی پیلانەكەیان بەرنامە دارێژڕاوبووە بۆ تاوانێكی رێكخراو، مەبەستیان تیرۆركردنی چالاكوان و رۆژنامەنووس ( هێمن مامەند ) بووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەداهاتوودا ووردەكاری پیلانەكە و زانیاری لەسەر بكەرانی ئەم هەوڵی تیرۆركردنە بۆ رایگشتی دەخاتەڕوو.













گەلەری