سەردێڕ:

ئەمڕۆ کۆتا دانیشتنی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەدەچێت

AM:08:59:02/09/2025

1900 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێییەم و کۆتا دانیشتنی دادگاییکردنی سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بڕیاری کۆتایی دەدرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، زیاتر لە ٢٠ رۆژە سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم بە ناحەق زیندانییکراوە، لە دانیشتنی پێشووشدا شاسوار عەبدولواحید بە دادوەری وت، دۆسیەی تۆمەتبارکردنەکەی هیچ بەڵگەیەکی تێدا نییە، هەر لە دانیشتنەکەیشدا شەش شایەت تۆمەتەکانی سەر شاسوار عەبدولواحیدیان رەتکردەوە.

هاوکات، دادوەر چەندین جار داوای پارێزەرەکانی بۆ ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید بە کەفالەت رەتکردووەتەوە.

نەوەی نوێش دەڵێت، جوڵانەوەکەیان تەنها پشتی بە خەڵک و جەماوەرەکەی بەستووە، پشتیوانی خەڵکیش بۆ شاسوار عەبدولواحید پاداشت دانەوەی راستگۆیی و بەدەمەوەچوونیانە بۆ کێشەکانیان.













گەلەری