PM:05:35:31/08/2025
2740 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەخولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، دەستگیرکردنی شاسوارعەبدولواحید و دهست بهسهرداگرتنی موڵهكانی "سودفە نیە و موئامەرەیەکی پێشتر داڕێژراوی پارتی و یەکێتیە".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٥، كاوه عهبدولقادر، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لهبارهی دهستبهسهرداگرتنی ٦٠ موڵكی كۆمپانیای نالیا و چاڤی وتی، "دەستگیرکردنی شاسوارعەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و هێشتنەوەی لەزیندان و رەتکردنەوەی بەکەفالەت و ئازادکردنی و ئەو هەنگاوانەشی کە بەدوایدا دێن سودفە نیە و موئامەرەیەکی پێشتر داڕێژراوی پارتی و یەکێتیە، دژی نەوەی نوێ لەڕێگای دادگا و موئەساتەکانی حکومەت جێبەجێ دەکرێت".
ئاماژهی بهوهشكردووه،
"جێبەجێکردنی ئەو پیلانە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
عێراق بەمەبەستی شکاندن و لاوازکردنی نەوەی نوێ، بەڵام هەموو ئەو پیلانگێڕانە
دڵنیا دەکەینەوە کە شکست بەو موئامەرە ناشیرین و نایاساییانە دههێنین و
لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١١ـی ١١ ئەنجامەکەی دەبینن".
وتووشیەتی،
"نەوەی نوێ هەڵقوڵاوی ناخی جەماوەری کوردستانە و پشتی بەخودای گەورە و
پشتیوانی خەڵکی کوردستان بەستوە و شاسوار عەبدولواحید و نەوەی نوێ باجی هەڵوێستی
نەگۆڕ و بەرگریکرن لە خەڵکی کوردستان و وەستانەوە لەدژی دزی و گەندەڵی و زوڵم و
ستەمی پارتی و یەکێتی دەدەن کە هەمیشە شانازی پێوە دەکەین".