PM:01:07:28/08/2025
6380 جار خوێندراوەتەوە
جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەبارەت بە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگای سلێمانی دەڵێت، "وێڕای بە سەربازییکردنی دادگا و هێنانی سەدان هێزی ئەمنی و پەلاماردانی چەندین پەرلەمانتارمان، بەڵام ئەمڕۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەبێ سڵەمینەوە ئامادەی دانیشتنی دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان بوون، سوپاس و پێزانینمان دووبارە دەکەینەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٥، جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویکردەوە، "بە ناوی بەرێز شاسوار عەبدولواحید و جوڵانەوەی نەوەی نوێوە سوپاس و پێزانینی تەواومان بۆ وەفا و پشتیوانیی یەک بەیەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیە کە لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانەوە بە گوڕوتینێکی زۆرەوە بۆ پشتیوانیی لە حەق و سەرکردەیەکی حەقبێژ و بە ناحەق زیندانیکراو هاتبوون".
وتیشی، "وێڕای
بە سەربازییکردنی دادگا و هێنانی سەدان هێزی ئەمنی و پەلاماردانی چەندین
پەرلەمانتارمان و هەروەها خۆبەخەشانمان و لێسەندنی مۆبایلەکانیان لەلایەن ئەو
هێزانەوە، بەڵام ئەمڕۆ چ لەناو بینای دادگا و چ لە دەرەوەی بینای دادگا بێ
سڵەمینەوە و بۆ دەربڕینی هاوسۆزیی ئامادەی دانیشتنی دادگاییکردنی سەرۆکی
جوڵانەوەکەمان بوون".
دەشڵێت،" سوپاس
و پێزانینمان دووبارە دەکەینەوە و دڵنیابن لەسەر ئەم ڕێگای حەقبێژییە بەردەوام
دەبین".