AM:08:35:28/08/2025
2120 جار خوێندراوەتەوە
دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید لە دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، هاوڵاتیانیش بۆ پشتیوانی سەرۆکی جوڵانەوەکە لەناو دادگای سلێمانی ئامادە دەبن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٥، بڕیارە لە دادگای سلێمانی دانیشتنی دووەمی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەبچێت.
هەروەها، سروە
عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێش لە پەرلەمانی عێراق وتی، ئەمڕۆ لەبەردەم
دادگا ئامادە دەبن بۆ ئەوەی بەم دەسەڵاتە بڵێن نەخێر بۆ هەموو ئەو کارە قیزەونانەی
دەیکەن و دادگاکانتان کۆنتڕۆڵکردووە، وتیشی پاڵپشتیکردنی شاسوار عەبدولواحید
پاڵپشتیکردنە لە حەق.