PM:04:07:27/08/2025
11200 جار خوێندراوەتەوە
بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە بە بوونی رووداوێکی بەرمین کەوتن لە سنووری چۆمان، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای مینی هەولێریش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، ئاگادارکراینەوە بە بوونی رووداوێکی بەرمین کەوتن لە سنووری چۆمان، دەستبەجێ تیمەکانمان دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە و بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان قوربانی لێکەوتووەتەوە.
سەبارەت بە
رووداوەکە ڕابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای مینی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی رووداوەکەوە گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵان گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا تەرمی ئەو کەسە لە نەخۆشخانەی چۆمانە.
لهلای خۆیهوه، هۆبەی قوربانیانی مین لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین له ههولێر بڵاویكردهوه، گهنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە کاتژمێر ٢ـی پاشنیوهڕۆ لەبناری چیای هەڵگورد لەسنووری چۆمان کە شوێنەکە کێڵگەی مینە، بەر مین کەوتووە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
کەریم کەیفی - سۆران