PM:01:19:01/09/2025
1416 جار خوێندراوەتەوە
تا دێت، نارەزایی هاوڵاتیان لە نرخی کارەبا گرانەکەى حکومەتى ماوەبەسەرچوو زیاتر دەبێت و سەرۆکی پێشووی دەستەی مافی مرۆڤ دەلێت، نرخی کارەبا لە پرۆژەى رووناکی بووەتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتیانەوە و داوا دەکات پێداچوونەوە بە نرخەکەدا بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، سەرۆکی دەستەی پێشووی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێم وتی، لە یەک مانگدا بڕی نزیکەى ٨٠٠ هەزار دینار پارەى کارەبای بۆ هاتووەتەوە، وەک خۆی دەڵێت، ئەمە هیچ گونجاو نییە بە داهات و مووچەی هاوڵاتیان و ئەم نرخە زۆر بەرزە و هاوشێوەى نییە لە وڵاتانی تر کە ئابوری و داهاتیان هاوشێوەى هەرێمی کوردستانە.
باسی لەوەشکردووە، ئەوەی کە بار و بەرهەمی چاکسازی ئابووری بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە
بار بکرێتە سەر هاووڵاتیان، بەهەموو شێوەیەک نادادپەروەریە، بە تایبەتی لەم کاتەیەدا
زۆرترین خێزان تەنها بە مووچەکەیان یان کارەکانی رۆژانە دەژین.
سەرۆکی
پێشووی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێم داواشی کردووە، دووبارە هەڵسەنگاندن
بکرێت بۆ نرخەکانی ئێستا كە بگونجێت لەگەڵ داهاتی خێزانەکان.
هەروەها کارەبا وەک خزمەتێکی بنەڕەتی و مافی مرۆیی جێگیربکرێت، نەک وەک
کاڵایەکی بازرگانی