دواى نزیکەى ١٠ رۆژ لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بردرایە بەردەم دادوەر دوای ئامادەبوونی لە بەردەم دادوەر، شاسوار عەبدولواحید سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کرابوون رەتیکردەوە و داوایکرد دادوەر بەڵگەی لەسەر ئەو هەڕەشانە نیشانبدات کە گوایە ئەو کردوویەتی، بەڵام لە سکاڵاکاندا هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەو هەرەشەیە نەبوو. هاوکات داواکارییەکەیشی بۆ گواستنەوەی دادگاییەکەی بە راستەوخۆ لە میدیاکانەوە لەلایەن دادگاوە رەتکرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ـی ئابی ٢٠٢٥، دواى نۆ رۆژ لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بردرایە بەردەم دادگا و وتەی لێوەرگیرا، شاسوار عەبدولواحید لە دادگا داوایکرد دادگاییکردنەکەی راستەوخۆ لە میدیاوە بگوازرێتەوە بەڵام دادوەر رەتیکردەوە، هاوکات سەرباری ئامادەبوونی لەبەردەم دادوەر جارێکی تر داواکاری ئازادکردنەکەی بە کەفالەت رەتکرایەوە.
دوای ئەوەی
شەوی ١٢ـی ئەم مانگە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن
هێزێکی دەمامکداری سەر بە یەکێتیەوە رفێندرا، بڕیار بوو رۆژی ١٣ـی مانگ ببردرێتە
بەردەم دادوەر، بەڵام دادگای سلێمانی بەبێ دادبینی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدی تا ٢١ـی مانگ
درێژکردەوە.
ئومێد محەمەد،
پەرلەمانتاری نەوەی نوێش لەبەردەم دادگا رایگەیاند، "لایەنی بەرامبەر هیچ
بەڵگەیەکی بەرامبەر بە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ نەبووە
بۆیە دانیشتنەکە دواخراوە."
هاوکات هەر
ئەمڕۆ جیا لە قسەی چالاکوان و پەرلەمانتاران و پارێزەران، قسەی دوو کەس زۆر دەنگی
دایەوە، یەکێکیان دایکی شاسوار عەبدولواحید خۆی بوو، ئەوی تریش قسەکانی دایکی وریا
حەمەکەریمی هاوکاری کۆچکردوومان بووە.
دایکی شاسوار
عەبدولواحید رووی دەمی ئەکاتە دادگا و ئەڵێت، ئەو قورعانە ئەتانگرێت کە بە درۆ
سوێند دەخۆن.
دایکی وریا
حەمەکەریمیش کە یەکێکە لە قوربانیانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە و ئەمڕۆ لە هۆڵی
دادگاکە بووە.
ئاریان تاوگۆزی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ باسی لەوەکرد، حەمیدە خانی
دایکی وریا حەمەکەریم وتوویەتی، پارتی و یەکێتی تاریق رەمەزانیان ئازادکردووە،
تاریق رەمەزان یەکێک بووە لەو فڕۆکەوانانەی کە وەختی خۆی لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا
بە کرداری بەشداربووە و تاوانبارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی و یەکێتی ئەویان
ئازادکردووە و هاتوون بەرۆکی شاسوار عەبدولواحید دەگرن و دەستگیری دەکەن.
باسی لەوەشکردووە، ئەگەر یەکێتی و پارتی راستیان
بکردایە پێویستبوو بکوژەکانی هەڵەبجەیان دەستگیربکردایە نەک بەریاندەن و بە فڕۆکە
بیاننێرن بۆ ئەوروپا.