PM:06:33:21/08/2025
2072 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، شاسوار عەبدولواحید، بە سەری بەرزەوە هاتە ناو دادگا و بەردەم دادوەر. دەشڵێت، بۆ هەموولایەک روونبووەتەوە کە هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ هەموو ئەو تۆمەتانەی خستوویانەتەپاڵی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ـی ئابی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، " شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەک پاڵەوانێک بە سەری بەرزەوە هاتە ناو هۆڵی دادگا و بوێرانە وتەی خۆی دا".
ئاماژەی بەوەشکرد،
"بۆ هەموو لایەک روون بووەتەوە کە هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ هەموو ئەو تۆمەتانەی
خراونەتەڕوو، تائێستا کەس ئەو گرتە ڤیدیۆییەی نەبینیوە، ئەو کەسەش کە خۆی دانیبەوەدانا
کە هەڕەشەکەی ناردووە، تا ئێستاش ئازادە، لە کاتێکدا شاسوار عەبدولواحید بەبێ
ئەوەی یەک بەڵگەی لەسەر بێت، راگیراوە".
سروە
عەبدولواحید باسی لەوەشکردووە، "ئەمە کەیسە تەواو سیاسییە، ئەمڕۆ دانیشتنی
یەکەمی دادگا کۆتایی هات و دانیشتنی دووەمی دادگاش لە ٢٨ـی ئەم مانگە دەبێت، بە
روونی دەیڵێین، "ئێمە ناشکێنین، پاشەکشە ناکەین و بێدەنگ نابین".