سەردێڕ:

چالاکوانانی کورد لە بەریتانیا دژی درێژکردنەوەی ماوەی زیندانی کردنی ئومێد بەرۆشکی و شێروان شێروانی گردبوونەوە

PM:03:52:05/08/2025

14920 جار خوێندراوەتەوە

دژی درووستکردنی دۆسیەی نوێ بۆ شێروان شێروانی و درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردنی ئومێد بەرۆشکی؛ چالاکوانانی حەڤدەی شوبات لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و کونسوڵی عێراق لە بەریتانیا گردبوونەوە


رۆژی دووشەممە ٤ـی ئابی ٢٠٢٥، رێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ کاتژمێر دوانزەی دوای نیوەڕۆ گردبوونەوەیەکی ساز کرد لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە شاری لەندەن وە کۆنسوڵی عێراق لە شاری مانجستەر بەڕێوەچوو.

گردبوونەوەکەیان دژی درێژکردنەوە و دروستکردنی دۆسیەی نوێ بۆ رۆژنامەنووس و چالاکوان شێروان شێروانی لەلایەن پارتیەوە بوو هەروەها، دژی درێژکردنەوەی ماوەی زیندانی چالاکوان و رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی لەلایەن دادگاوە بۆ ماوەی شەش مانگی تر.

ئەندامان ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات ئیدانەی ئەم کارەی پارتی دەکەن وە داوا دەکەن کە ئازاد بکرێن، وە دژی بڕیارەکانی دادگان کە سەربەخۆ نین لە بڕیارەکانیاندا و وە دادوەرەکانیشی حیزبین، وە پارتی دەیەوێت بەم کارەی ناوچەی بادینان بکات بە ناوچەیەکی قەدەغە کراو هیج کەس نەتوانێت قسە لەسەر کارەکانیان بکات و رووبەڕووی دادگای دەکەنەوە و دۆسیەی بۆ دروست دەکەن.



ئاوات جەمال ساڵح













گەلەری