کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، لە گەرمیان دەگاتە ٤٦ پلەی سیلیزی، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، وردە وردە لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەی گەرما لە سەرانسەری وڵاتەکە بەرزدەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٥ـی ئابی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ وە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشی
سبەینێ دەشڵێت، ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵەهەور دەبێت، خێراى با لەسەر خۆ و مام ناوەند دەبێت، لە کاتەکانی دوا نیوەڕۆ تا ئێوارە چالاک
دەبێت، پلەی گەرماش بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
کەشناسی عێراقیش باسی لەوەکردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما
بەشێوەیەکی بەرچاو لە تەواوی شارەکانی عێراق و بەتایبەت شارەکانی ناوەڕاست و
خواروو بەرزدەبنەوە، شەپۆلێکی گەرما و شێ روو لە ناوچە جیاجیاکان دەکات و
چاوەڕواندەکرێت بۆ ماوەی هەشت بۆ ١٠ رۆژ بەردەوامبێت.
پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
هەولێر : ٤٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤٣
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٤
پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٢
پلەی سیلیزی
سۆران : ٤١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٣٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٦
پلەی سیلیزی