سەردێڕ:

لەم ناوچەیە هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتا

PM:12:08:31/08/2025

1300 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی تەزووی کارەباوە، لە چەند گوندێکی سنووری شارباژێر ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٥، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگرێکى بەرفراوان لە شارباژێر، سنووری ناحیەی زەلان لە گوندەکانی چۆرك، چاڵە خە زێنە، قازیاوا کەوتەوە.

وتیشی، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتى کارەباوە کەوتەوە و بەهۆیەوە هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتا، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گە یشتنە شوێنی ئاگرەکە و بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی چوارتا و خە ڵکی ناوچەکە، توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.













گەلەری