سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە بۆ ئێن ئاڕ تی: کاتی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دیارینەكراوە

PM:07:28:04/08/2025

1972 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی كە وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریكردووە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو ھەواڵە دوورە لە راستیەوە وھیچ لێدوانێكی لەوجۆرەم بۆ ھیچ میدیایەك نەداوە و تا ئێستا وادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاری نەكراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی ئابی ٢٠٢٥، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو لێدوانەی لەسەر ناوی من بڵاوكراوەتەوە گوایە كە وادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاریكراوە لە ١٥ـی ئەیلولی ئەمساڵ بەھیچ شێوەیەك ئاگاداری نییە و راست نییە.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم روونیشی كردەوە، لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان تا ئێستا ھیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ ئەوەی كەی ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەكات، بۆیە ئەو ھەواڵەی باس لە دەستپێکردنی دەوام لە ١٥ـی ئەیلوول دەكات راست نییە.


هێرش قادر - هەولێر













گەلەری