AM:11:02:31/08/2025
8272 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، بە گشتی تۆز و خۆڵێکی کەم هەرێم دەگرێتەوە، لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان زیاتر دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، بە گشتى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى تۆزێکى سووک هەیە و لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان تۆزەکە زیاتر دەبێت، خێرایى با لە هەندێک ناوچە چالاک دەبێت بۆ سەرووى ٢٥کم/ک، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.
لەبارەی کەشی سبەىنێ
دوو شەممە دەشڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد
بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە.
هەولێر : ٤١ پلەی
سیلیزی
سلێمانی : ٤١
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٠ پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ٤٣
پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤١ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٢
پلەی سیلیزی
سۆران : ٤٠
پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٣٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٤٤
پلەی سیلیزی