AM:10:47:04/08/2025
1376 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، بۆ یەکەمجار و لە عێراق تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٥، زکری عەبدولرەحیم، سەرۆکی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و دەزگای وارسی نێودەوڵەتی، لە رێگای لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی رێککارەکانی سوودمەندبوونی تووشبووانی شێرپەنجە لە مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەنگاوی یەکەمی پرۆژەکە لە پارێزگای کەربەلاوە دەستیپێکردووە، دوای
تۆمارکردنی ناوی تووشبووانی شێرپەنجە و هەڵسەنگاندنی دۆخی نەخۆشەکان، پرۆسەکە لە سەرجەم
پارێزگاکانی دیکەش دەستپێدەکات.