PM:11:53:03/08/2025
1676 جار خوێندراوەتەوە
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەڵیت، عێراق لە پلەی پێنجەمی گەورەترین ئابووری وڵاتە عەرەبییەکان دێت بۆ ئەمساڵ دەشڵێت، داهاتی عێراق گەیشتووەتە ٢٥٩ ملیار دۆلار.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ـی ئابی ٢٠٢٥، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، داهاتی عێراق گەیشتووەتە ٢٥٩ ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئابووری عێراق بەردەوامە لە پاراستنی پێگەی خۆی لەناو
پێنج گەورەترین ئابووری عەرەبیدا و وڵاتەکە پشت بە سامانی نەوتی و هەڵکەوتەی
جوگرافی دەبەستێت.
باس لەوەشکراوە، بە جێگیری نرخی نەوت و هەوڵی حکومەت بۆ هەمەچەشنکردنی
سەرچاوەکانی داهات، عێراق دەرفەتێکی راستەقینەی لەبەردەمدایە بۆ بەهێزکردنی پێگەی
ئابووری خۆی لە ساڵانی داهاتوو.