AM:10:01:31/07/2025
4976 جار خوێندراوەتەوە
دوای دوو مانگ لە دەستپێکردنی پڕۆسەی بەئەلیکترۆنی کردنی فۆڕمی خۆراک لە هەرێم، ئەمڕۆ دوایین رۆژە بۆ ئەو کەسانەی کە تا ئێستا فۆڕمەکەیان پڕ نەکردووەتەوە، بە گوێرەی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایەتی پسووڵه‌ی خۆراكی سلێمانیش، ئەوانەی فۆرمەکەیان پڕنەکردووەتەوە بەشەخۆراکی مانگانەیان رادەگیرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بە گوێرەی راگەیەندراوێکی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایەتی پسووڵه‌ی خۆراكی سلێمانی، له رۆژی ١ی ئابی ٢٠٢٥، پڕ‌كردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌لیكترۆنیی خۆراك رادەگیرێت، واتە ئەمڕۆ دوا رۆژە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە.
پێشتر نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی
بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاندبوو، ٧٩٪ـی هاوڵاتییانی هەرێم فۆڕمه‌كه‌یان پڕ‌كردووه‌ته‌وه،
كه ده‌گاته ملیۆنێک و ٥٥٢ هه‌زار ٦٢٥ كه‌س، به‌ڵام هێشتا زۆر خێزانی تر ماون كه
تاوەکو ئێستا به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان نه‌كردووه.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، هه‌ر خێزانێک فۆر‌مەکەی پڕ‌نه‌كردبێته‌وه، لەدوای راگرتنی سیستمه‌كه،
به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی رادەگیرێت.