سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی: بکوژی شوانکارەکەی سەیدسادق کوڕەکەی خۆیەتی

PM:02:22:29/07/2025

22468 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقەوە بكوژی ئەو هاوڵاتییە دەستگیركرا كە چەند رۆژێك پێش ئێستا سنووری سەیدسادق كوژرا، وتیشی بکوژەکە کوڕی کوژراوەکە بووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند رۆژی رابردوو لە سنووری سەیدسادق هاوڵاتییەك كوژرا، هێزەكانی پۆلیس دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاری شانۆی تاوان ئەنجامدرا و توانرا دوو كەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەستگیربكرێن.

وتیشی، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو، بەڵگەی پێویست كۆكرایەوە تا گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە یەكێك لە تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان هەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانەكە.

باسی لەوەشکرد، تۆمەتبارەکە تەمەنی ٢٤ ساڵە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ـی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

پۆلیسی سلێمانی جەختیشیکردەوە، بکوژ کوڕی تاوان لێکراوەکەیە.













گەلەری